عێراق؛ دەربارەی هێرشەکەی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق؛ دەربارەی هێرشەکەی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

عێراق؛ دەربارەی هێرشەکەی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، هێرشە ئاسمانییەكانی دوێنێی توركیا بۆ سەر مەخمور ئیدانە دەكات و داواشیکرد تورکیا ئەو کارانە دووبارە نەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/١٦، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیاندراوێکی، بڵاوکردەوە ئاماژەبەوەدەکات، بەزاندنی ئاسمانیی عێراق لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا و بۆردومانكردنی كەمپێكی پەنابەران لە نزیك مەخمور ئیدانە دەكەین.

داواشی لە توركیا كرد، ئەو پێشێلكارییانە رابگرێت و وەك ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و داواشیكرد توركیا ئەو كارانە دووبارە نەكاتەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رەفتارەی توركیا لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێككەوتننامە نیێودەوڵەتییەكاندا یەكناگرێتەوە و بە پێشێلكارییەكی ڕوونی سەروەری عیراق دادەنرێت. هەروەها ئامادەیی عیراقیشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ توركیا دەربڕی بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©