بارزانی: نامەی یەکێتیی و چەند لایەنێکم پێگەیشتووە و پێویست بە وەڵام ناکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بارزانی: نامەی یەکێتیی و چەند لایەنێکم پێگەیشتووە و پێویست بە وەڵام ناکەن

بارزانی: نامەی یەکێتیی و چەند لایەنێکم پێگەیشتووە و پێویست بە وەڵام ناکەن

پرس میدیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، "ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە ، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات.


مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: " ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت."

دەقی پەیامەکە:

*پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان*

لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە ، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات.

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن.

ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان

2020/4/18

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©