هۆشداری دروستبوونی قەیرانی خۆراک دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆشداری دروستبوونی قەیرانی خۆراک دەدرێت

هۆشداری دروستبوونی قەیرانی خۆراک دەدرێت

پرس میدیا

تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هۆشداری دروستبوونی خۆراک لە جیهاندا دەدەن. 

تەندروستی جیهانی و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بەشێکی زۆری چالاکی و جوڵە بازرگانییەکان لە جیهاندا وەستاون، ئەمەش قەیرانی نەبوونی خۆراک لە جیهاندا دروست دەکات". 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوە و زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هەناردەی خۆراکیان وەستاندووە و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی خۆراکی پیویست لە بازارەکانی جیهان و دروستبوونی قەیرانی خۆراک لە ماوەی داهاتوودا".

هەر لە راگەیەنراوەکەدا باسیان لەوەشکردووە، "نیگەرانین بە کەمبوونەوەی دەستی کار لە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمە ناوخۆییەکان، هەروەها نیگەرانین بە وەستانی مامەڵەی بازرگانی و داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکەین کار بۆ دەستپێکردنەوەی جوڵەی بازرگانی بکەن و هەناردەی خۆراک دەست پێبکاتەوە". 

لە کۆتاییدا رایانگەیاند، "داواکارین لە سەرجەم تەندروستی وڵاتانی جیهان هەماهەنگ بن بۆ رووبەرووبونەوەی و رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا".

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©