بە رەچاوکردنی رێنماییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بە رەچاوکردنی رێنماییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە

بە رەچاوکردنی رێنماییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە

پرس میدیا

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە، هەروەها مەترسی کۆرۆنا هێشتا ماوە". 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "مەترسییەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هێشتا ماون، هەروەها حکومەتی عێراق ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە نەناردووە، بەڵام ئێمە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینارمان لە بەشە بودجەی دیوانی وەزارەت بۆ تەرخانکرد". 

باسی لەوەشکرد، "بنکە تەندروستییەکان بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکرێنەوە، هەروەها بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە رێنماییەکان، چەند شوێنێک دەکرێنەوە". 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©