دیندار زێباریی دەرباره‌ی ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند روونكردنه‌وه‌ ده‌دات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دیندار زێباریی دەرباره‌ی ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

دیندار زێباریی دەرباره‌ی ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پرس میدیا

رێکخەری‌ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند، "هێمن مامەند بەپێی سكاڵایەكی پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی تەشهیر و ناوزڕاندن دەستگیركراوەتەوە".


دیندار زێباریی، رێکخەری‌ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی‌ هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە: "دوای ئازادكردنی هێمن مامەند، راستەوخۆ لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندنەوە چەند وشەیەكی نەشیاوی ئاراستەی هێزەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و چەند تۆمەتێكی نادروستی خستە پاڵ ئەو هێزانە لە هەمانكاتدا لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای كەم كردەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە تەواوی جیهان گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بوون".

راشیگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سكاڵای یاسایی دژی بەرز كردەوە و بە جنێودان و ناوزڕاندن تۆمەتباری كرد، ئێستا ناوبراو بەپێی ماددەكانی (432، 433) لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە تەشهیر، ناوزڕاندن بەشێوەیەكی یاسایی و بەپێی رێكارە كارپێكراوەكان دەستگیركراوە، پێشتریش لە رێگای تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە رایگەیاندبوو كە رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سیناریۆن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 24ی ئازاری 2020، بەهۆی رەخنەگرتن لە دواکەوتنی مووچە و پۆستکی فەیسبووکەوە، رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکرا، دوای 10 ڕۆژ لە دەستگیرکردن، بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی ئازادکرا، دوای‌ ئازادکردنیشی درەنگانێکی‌ ئەو شەوە دەستگیرکرایەوە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©