ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق یەکلایی دەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق یەکلایی دەبێتەوە

ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق یەکلایی دەبێتەوە


پرس میدیا 

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردروای عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق یەکلایی دەبێتەوە.


سەرچاوەیەکی نزیک لە عەدنان زەرفی سەرۆک وەزیرانی راسپێردروای عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، "کۆتایی ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت، ھەروەھا چەند کاتژمێرێکی دیکە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێک لەو بارەیەوە بلاودەکاتەوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "زەرفی ھەموو ھەوڵێکی خۆی داوە تا پشتیوانی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان بەدەست بھێنێت دوور لە بریاری حزبی".


دوای ئەوەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەھۆی خۆپیشاندانەوە دەستی لەکارکێشایەوە، رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ بەرھەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ سەرۆک وەزیران راسپارد بەلام سەرکەوتوو نەبوو، دواتر عەدنان زەرفی بۆ ئەو پۆستە راسپێردرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©