هاوپەیمانی فەتح: كورد مەرجی قورسی بۆ دانوستان لەگەڵ مستەفا كازمی داناوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هاوپەیمانی فەتح: كورد مەرجی قورسی بۆ دانوستان لەگەڵ مستەفا كازمی داناوە

هاوپەیمانی فەتح: كورد مەرجی قورسی بۆ دانوستان لەگەڵ مستەفا كازمی داناوە


پرس میدیا


پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح  رایدەگەیەنێت، ئەو مەرجانەی كورد بۆ دانوستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری راسپێردراو دایانناوە، قابیلی جێبەجێكردن نین.

حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری  بەمیدیا عێراقییەكانی وتووەن" دانوستان و گفتوگۆكانی مستەفا كازمی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەستیان پێكردووە و لەئێستاوە كار لەسەر ناوی پاڵێوراوەكان دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە،  كورد بۆ پشتیوانیكردنی حكومەتەكەی كازمی چەند مەرجێكیان داناوە، كە بەدوور دەزانرێت جێبەجێبكرێن، لەناویاندا جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ و موچەی هێزەكانی پێشمەرگە و پشكی هەرێم لە بودجەدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە كورد مەرجی ئەوەیان داناوە دەبێت پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ١٧٪ بەرزبكرێتەوە، ئەوە جگە لە داواكاردنیان بۆ ژمارەیەك لە وەزارەتە گرنگەكان لەسەروویانەوە وەزارەتی دارایی.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات،  ئەو مەرجانەی كورد  بەهۆی ئەوەی زیان بە وڵات دەگەیەنن ئەستەمە جێبەجێبكرێن، بۆیە پێدەچێت كازمی وابەئاسانی نەتوانێت حكومەتەكەی پێكبهێنێت.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©