لیژنه‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مده‌رامه‌تان پێكهێنرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لیژنه‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مده‌رامه‌تان پێكهێنرا

لیژنه‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مده‌رامه‌تان پێكهێنرا

پرس میدیا 

بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی پێكهێناوه‌، بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مده‌رمه‌تان و كرێكاران. 

زه‌كیه‌ سه‌ید ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ریی پارتی راگه‌یاندوه "وه‌ك وه‌زاره‌تی كار ژماره‌یه‌ك پێشنیازمان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن و پێویستیان به‌ هاوكاری هه‌یه‌". 

"ئێمه‌ داوامان كردووه‌ پێداویستیی خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابین بكرێت، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی خواردن یانیش دابه‌شكردنی بڕێك پاره‌ بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان". 

بریكاره‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ "لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێكهاتووه‌ و وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییش تێیدا ئه‌ندامه‌". 

زه‌كیه‌ سه‌ید ساڵح ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "داوامان كردووه‌ كرێی كرێكاران له‌لایه‌ن كۆمپانیا و خاوه‌نكارانه‌وه‌ خه‌رج بكرێت، چونكه‌ كارنه‌كردنی ئه‌وان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©