پلان بۆ دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ دادەنرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پلان بۆ دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ دادەنرێت

پلان بۆ دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ دادەنرێت


پرس میدیا 


لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاری دەكەن  بۆ جێبەجێکردنی پلانی دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ و سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانیش دەڵێت شێوازی کارکردنی مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان لەئەگەری کردنەوەیان شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەرچاو دەگیرێت. 


لەراگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووە، ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ ئازاری ٢٠٢٠ ، کۆبوونەوەی لیژنەھاوبەشەکان و ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و کۆمپانیای خۆراک لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ رۆژانی دوای کۆتایی ھێنانی ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ بەڕێوەچوو.

لەشکر حەمید سەرۆکی  لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پلانێکی نوێیان داناوەو  ئامادەسازی تەواو کراوە بۆ شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک و کردنەوەی نانەوا و فڕنی سەموون و مارکێت و گۆشت فرۆش و میوەفرۆشەکان و عەلوەی سلێمانی و بەگشتی ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ. 
سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکان ئاماژەی بەوەشكرد،لەئەگەری کردنەوەی ئەو شوێنانە شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت.


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©