وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 927 پشکنین ئەنجامدراون و دەرکەوتووە كه‌ 11 کەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 

لە راگەیه‌ندراوی ژماره‌ 42ی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ "ئه‌و 11 كه‌سه‌ی كه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، پێنج کەسیان لە هەولێر و، دوو کەسیان لە سلێمانی و، کەسێک لە هەڵەبجەو سێ کەسیان لە دهۆکن". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٩٢٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی و(١٤٠) دهۆك. 

تاوه‌كو ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 288 کەسن، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو 110 کەسیان چاکبوونەتەوە. 



دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٤٢) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: 

1. کەرەنتین 

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٤٥٧) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٤٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧١٢) لە هەولێر، (١٢١) لە سلێمانی، (٦٤١) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٥) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٩١٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٨٤) هاووڵاتی. 

2. پشکنین 


لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆك. 

دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- 


• پارێزگای هەولێر (٥) پۆزەتیڤ، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٢)، (٢٨) ساڵ و پیاوێك تەمەن (٣١) ساڵ، منداڵێك تەمەن (١١) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی ( کانی گەلی، ٩٤ی باداوە) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن. 

• پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٨) ساڵ کە یەکیان لە ناحیەی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە کە پێشینەی گەشتکردنی هەبووە. 

• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك و ئافرەتێك تەمەنیان (٣١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ کە یەك خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتین بوون. 

• پارێزگای هەڵەبجە (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٤٨) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە. 

3. ئاماری گشتی 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٨٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی 

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

٧ی نیسانی٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©