سەرۆک وەزیران هۆشداریی دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆک وەزیران هۆشداریی دەدات

سەرۆک وەزیران هۆشداریی دەدات

پرس میدیا

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار دەکات و دەڵێت پێویستە بەر لە ٩ی مانگی داهاتوو حکومەت پێکبهێنرێت.


عادل عەبدولمەهدیی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری عێراق دەکات هۆشداریی ئەوە دەدات، کە کێشە سیاسییەکان بەردەوامییان هەیە و حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە.

ئاماژەی بەوەدەکات، کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام بە هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، هیچکام لە محەمەد تەوفیق عەللاویی و عەدنان زورفیی نەیانتوانی کابینەی نوێ پێکبێنن.

راشیگەیاند، ئێستا پێویستە بەر لە ٩ی ئایار، حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمیی پێکبهێندرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکییە سیاسییەکان لەوڵاتەکەدا بەردەوامییان هەیە.

عادل عەبدولمەهدیی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق، هەروەها مانەوەی حکومەتی ئێستای وڵاتەکەی، بە خراپتریین بژاردەکان پێناسە دەکات.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©