وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تا ئێستا ٦ هەزار و ٧٦٣ هاوڵاتی لە ٣٤ شوێنی جیاواز کەرەنتینکراون و لە ئێستادا تەنها یەک هەزار و ٦٤٩ هاوڵاتی ماونەتەوە". 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ٦ هەزار ٧٦٣ هاوڵاتی کەرەنتینکران و لە ئێستادا تەنها یەک هەزار و ٦٤٩ هاوڵاتی لەژێر کەرەنتیندان ئەوانیش ٧٦٥ لە هەولێر، ٧٨ لە سلێمانی، ٧١٩ لە دهۆک، ٤٨ لە هەڵەبجە، ٩ لە گەرمیان، ٢٢ لە راپەرین و ٨ لە کۆیە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا یەک هەزار و ٦٠٧ پشکنین بۆ گومان لێکراوان ئەنجامدراوە، کە یەک هەزار و ٣٥٩ پشکنین لە پارێزگای هەولێر، ١٤٢ لە سلێمانی، ١٠٦ لە دهۆک، لە ئەنجامدا ٢١ تووشبوونی نوێ تۆمارکران، کە ٢٠ حاڵەت لە هەولێر و یەک حاڵەت لە سلێمانی، تووشبووەکانی هەولێر سەرجەمیان بەرکەوتەنی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن". 

باسی لەوەشکردووە، "کۆی گشتی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٣٠٩ تووشبوو تۆمارکراوە و سێ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و ١١٩ حاڵەتیش چاکبوونەتەوە". 

لە کۆتاییدا رایگەیاند، "وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢". 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©