یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

پرس میدیا

بەپێی سەنتەری فەلەکیی نێو دەوڵەتی، ڕۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی. 

سەنتەری فەلەکی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامیدا سەرەتای مانگی شەعبانی ئەمساڵ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ دیاریکرا، لەوانە ئەندۆنیسیا، مالیزیا، پاکستان، ئیران وئیمارات و سعودیە و ئەردەن و سوریا ولیبیا و مەغریب و جەزائیر و گەلێک وڵاتانی تری ئەفریقیا بۆیە ئەم وڵاتانە ئێوارەی پێنج شەممەی داهاتوو ۲۹ی شەعبانی ۱٤٤۱کۆچی بەرامبەر بە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ چاودێری بینینی هیلالی تازەی مانگی ڕەمەزان دەکەن". 

لەکاتێکدا بەشێکی کەم لە وڵاتانی ئیسلامی، ئەوانەی سەرەتای مانگی شەعبانیان بە ڕۆژی چوارشەممە، ۲٥/۳ دانابوو، ئەوا ئەو وڵاتانە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ چاودێری بینینی مانگ دەکەن، وەک میسر و عێراق و کوەیت و تونس. 

سەبارەت بەو وڵاتانەی ڕۆژی چوارشەممە چاودێری بیینینی هیلالی ڕەمەزان دەکەن، ئەوا مانگ پێش ئاوابوونی خۆر ئاوا دەبێت و اقتران دوای خۆرئاوابوون ڕوودەدات، واتە بینینی مانگ مەحاڵ دەبێت، بۆیە لەو وڵاتانە ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە تەواوکەری ۳۰ ڕۆژی شەعبان و هەینی دەبێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان. 

بەپێی پێشبینی ئەو سەنتەرە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بینینی هیلالی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەم شێوەیە دەبێت: جاکارتا، هیلالی مانگی ڕەمەزان پاش ۱۸ خولەک ئاوادەبێت. ئەبو زەبی، پاش ۲۰ خولەک ئاوادەبێت. مەککە، پاش ۲۳ خولەک ئاوادەبێت. عومان، پاش ۲۲ خولەک و قاهیرە، پاش ۲۳ خولەک و خەرتومیش پاش ۲۸ خولەک ئاوادەبێت. سەرچاوە: سەنتەری فەلەکیی نێو دەوڵەتی. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©