ترەمپ: مردن بەكۆرۆنا لەچين زۆر زیاترە لە ئەمریكا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ: مردن بەكۆرۆنا لەچين زۆر زیاترە لە ئەمریكا

ترەمپ: مردن بەكۆرۆنا لەچين زۆر زیاترە لە ئەمریكا


پرس میدیا 
سەرۆكی ئەمریكا  رایدەگەیەنێت، ژمارەی مردن بەكۆرۆنا لەچین زۆر زیاترە لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.


دۆناڵد ترەمپ  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكۆشكی سپی، جەختی لەوەكردەوە، كە ژمارەی مردن بەكۆرۆنا لەچین زۆر زیاترە لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دەستكاری لەسەدا پەنجای ژمارەی مردن بەكۆرۆنایان لەوهان كردوە.


سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد ، چین تەنها داتای وهانی بڵاوكردۆتەوە و ئەو داتایەش دەستكاری كراوە، ئەگەر كۆی ژمارەی مردن بەكۆرۆنا لەتەواوی وڵاتەكە بەراست و دروستی هەژماربكرایە، ئەوە بەدڵنیاییەوە مردن لەوێ زیاترە وەك لەئەمریكا.

تەئكیدی لەوەشكردەوە، ئەگەر ساغبێتەوە ئەو ڤایرۆسە لەچینەوە سەریهەڵداوە، ئەوا ئەو وڵاتە باجەكەی دەدات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەئێستادا ئاراستەی رەخنەكان لە حكومەتی چینە كە نەیتوانیوە بەباشی مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و میدیاكانی ئەمریكاش بابەتی دروستكردن و بڵاوەپێكردنی ئەو ڤایرۆسە بەمەبەست لەلایەن چینەوە دەوروژێنن.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©