شنگال لەنێوان سەردانی بەرپرسان و داواکاری ئێزدییەکاندا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شنگال لەنێوان سەردانی بەرپرسان و داواکاری ئێزدییەکاندا

شنگال لەنێوان سەردانی بەرپرسان و داواکاری ئێزدییەکاندا

پرس میدیا

ئێزدییەکان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن چیتر بێدەنگ نەبێت لە سەر کەیسی شنگال و ئەو جینۆسایدەی بەسەری هات. 

دوێنی دووشەممەی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ نەجم ئەلجبووری پارێزگاری مووسڵ لە گەڵ بەرپرسەکانی شارەوانی و تەندروستی مووسڵ بە مەبەستی ئەوەی لە نزیکەوە بارودۆخی شنگاڵ و خەڵکەکەی بزانن سەردانی شنگالیان کرد و لە گەڵ بەشێک لە خەڵک و نوێنەری دام و دەزگاکانی شنگال کۆبوونەوە. 

سەعید ملحم سەرۆک عەشیرەتی ئێزدییەکان کە بەشداری کۆبوونەوەکی کردبوو بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "ئەمە یەکەم جار نییە کە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق سەردانی شنگال دەکەن، بەلام تا ئێستا وەکو پێویست خزمەت بۆ شنگال نە کراوە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی شنگال تا ئێستا لە دەرەوەی شەنگالن، کێشەی دوو ئیدارەیی لە شنگال تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، بەشێکی زۆر لە خانوو و ماڵەکانی خەڵک بە هۆی شەری داعشەوە وێران بوون و قەربوو نەکراونەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی ئاو و کارەبا و تەندروستی لە شنگال هەیە، خەڵکی داماون و هیچ کەس ئیش ناکات، هیچ هەوڵێک بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانمان نەدراوە، ئەم بابەتە و چەندین بابەتی تر کە داواکاری خەڵکی ئێزدی بوون بە نووسینی فەرمی درایە پارێزگاری مووسڵ و ئێمە بە هیوای ئەوەین کە حکومەت بە دەم داوەکاریەکانمانەوە بێت". 

خودیدا ئەلیاس بەشداربوویەکی دیکەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "ئەم خەڵکەی کە تا ئێستا لە شنگال دەژین و گەڕاونەتەوە خاوەن ئیرادەن، سەرەرای نەبوونی خزمەت گوزاری پێویست، داخستنی هاتوچۆکردن بۆ دهۆک و موسڵ هەر وەها بەردەوامی گەف و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شنگال، ئەم خەڵکانە بریاریان داوە کە لێرە بژین ئەگەر حکومەت هاوکاریان بکات بە دڵنیاییەوە ژمارەیەکی زیاتر خەڵک دێتەوە بۆ شنگال رۆژانە ئەو خەڵکەی کەتا ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە ناو کەمپەکان دە دژین تەلەفۆنمان بۆ دەکەن و چاوەرێن کە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی بگەرێنەوە شەنگال ئەگەر ئەم خەڵکە بگەرێتەوە بۆ شنگاڵ حەتمەن پێویستیان بە دابین کردنی خزمەتگوزاریی دەبێت". 

باسی لەوەشکرد، "جگە لە خزمەتگوزارییەکان کەیسی ئێزدییەکان بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەک و دابین کردنی ١٠ کاتژمێر کارەبا چارەسەر نابێت، تا ئێستا بەشێک لە کچ و ژنانی ئێزدی کرین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، روفاتەکانیان لە گۆرە بە کۆمەڵەکان دان و هەڵنەدراونەتەوە، نزیکەی شەش ساڵە بە سەر ئەم جینۆسایدەدا تێپەر دەبێت بەڵام حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ شتێکیان بۆ شنگال نەکردووە، هەموو ئەمانە لە گەڵ پارێزگاری موسل بە روونی باسمانکرد و داوامان کرد کە چێتر حکومەت بێدەنگ نەبێت لە سەر کەیسی شنگال و ئێزدییەکان". 

لە کۆتایی سەردانەکەدا نەجم ئەلجبووری پارێزگاری موسڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بۆ ئەوی بارودۆخی شنگال لە نزیکەوە ببینین ئەم سەرەدانەمان ئەنجام دا، لە راستیدا خەڵکی شنگال بە بێ ئەوەی شوێنەکانیان ئاوەدان بکرێتەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خویان و ژیانیان بۆ خۆیان رەخساندووە، سەرەرای وێران بوونی بەشێک لە سەنتەری قەزای شنگال بەلام جاده و کۆلانەکانی شنگال زۆر پاک و خاوێنن، لەسەر چەندین بابەت گفتوگۆ مان کرد، لە کاتێکی کەم دا کێشەی ئاو کارەبا و خزمەتگوزاری سەرەتای چارەسەر دەکەین بەلام بۆ ئاوەدان کردنەوەی شنگال پێویستی بە هاوکاری نێونەتەوەیی هەیە، ئێمە وەک پارێزگای موسڵ ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە تواناماندا نییە، بەلام بە بێ خەڵک شنگال ئاوەدان نابێت تا خەڵک نەگەڕێینەوە سەر زێدی خۆیان هیچ کەس و حکومەت نا توانێ شنگال ئاوەدان بکاتەوە. 

داڕشتنەوە: محمد




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©