جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی

جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی

پرس میدیا 

ئه‌مڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساس بۆ 11 دۆلار دابه‌زی و هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی برێتیش یه‌ك دۆلاری دیكه‌ دابه‌زی. 

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئۆیل پرایس، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 20ی نیسان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساس بۆ 13.1 دۆلار دابەزی و 37%ی بەهاکەی لەدەستدا. 

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێت دابه‌زیوه‌ بۆ 27.3 دۆلار و 1.10 دۆلار واته‌ به‌ رێژەی لەسەدا 3.7 به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ئۆپێك و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، رێكه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌ی 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا، به‌ڵام هێشتا نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌جیهاندا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، بووەتە هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نەوت. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©