چین هاوکاریی تری گەیاندە هەرێمی کوردستان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین هاوکاریی تری گەیاندە هەرێمی کوردستان

چین هاوکاریی تری گەیاندە هەرێمی کوردستان

پرس میدیا

ئەمڕۆ حکومەتی چین، چوارەم كاروانی خۆی لە بواری هاوكارییە پزیشكییەكانیدا، گەیاندە هەرێمی كوردستان.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٠، سامان بەرزنجیی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کونفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ كونسوڵی ولاتی چیندا ڕایگەیاند: چوارەم کاروانی هاوکاری پزیشکی چین ئەمڕۆ لەرێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و هاوكارییەكان لە مادەی پشكینین كۆرۆنا و دەمامك و دەستكێش و جلوبەرگی پزیشكی تایبەت پێكهاتوون.

بەرزنجیی ئەوەشی وت: ئەو پێداویستییانە گرنگن بەکاردێن بۆ روبەروبونەوەو خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

هاوکارییەکانی ئەمڕۆ لە هەزار و هەشت کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٤٠ هەزار دەستکێش و چەند پێداویستییەکی تری پزیشکیی پێکهاتوون.

وەزیری تەندروستیی، ئەوەشی خستەڕوو، رۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخەكە لە هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات و دوای دڵنیابوونەوەی تەواو، لە قۆناغەكانی داهاتوودا سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا ڕادەگەیەنن.

داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©