وردەکاریی کردنەوەی بازاڕ ئاشكرا دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاریی کردنەوەی بازاڕ ئاشكرا دەکرێت

وردەکاریی کردنەوەی بازاڕ ئاشكرا دەکرێت

پرس میدیا

قایمقامی قەزای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسبەی یەکشەممەوە بازاڕەكانی شارەکە لەكاتژمێر هەشتی بەیانی تا پێنجی ئێوارە دەكرێنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٤/١٨، ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی بڕیارەكانی لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەك كارئاسانیەك بۆ بژێوی ژیانی كاسبكاران و هاووڵاتیان، ئەو لە سبەی یەکشەممەوە رێگە بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستیی هاووڵاتیان دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، کە كردنەوەی ئەو دوكانانە لەژێر چاودێرییەكی توندی تەندروستییدا دەبێت و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بەرێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی و هۆكاربێت بۆ بەریەككەوتن و كۆبونەوەی هاوڵاتیان، سەرباری ئەوەی شوێنەكەی دادەخرێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە.

قایمقامی سلێمانی، راشیگەیاند: لە دوای كردنەوەی دوكان و شوێنەكانی پێداویستی هاوڵاتیان لە گەڕەكەكانی سلێمانی, لەسبەینێوە بەرەچاوگرتنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران لە كاتژمێر 6 بەیانی بۆ 5 ئێوارە رێگە بە كردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاڵاتیان لە نێو بازاڕی شاری سلێمانی و ناوچەكانی پیشەسازی دەدەین".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©