ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی سه‌د كه‌س به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 91 كه‌س بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆی گشتی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 209 کەس. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 294 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 83هه‌زار و 505 كه‌س. 

هاوكات ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ هه‌تاوه‌كو ئێستا 59هه‌زارو 273توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌. 

له‌ئێستدا ئێران دووەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا، توركیا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت، بە تۆمارکردنی 86 هەزار و 306 توشبوو. 









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©