دوو پەرلەمانتار: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە هاوڵاتیان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو پەرلەمانتار: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە هاوڵاتیان

دوو پەرلەمانتار: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە هاوڵاتیان

پرس میدیا 

دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نیە و داوایانکردووە هەر هاوکارییەک دەنێردرێت بۆ هەرێم بە چاودێری ئەندامانی کوردسی ئەنجومەنی نوێنەران بێت، چوونکە لە هەرێم هیچ دەزگایەکی چاودێریی نییە.

هەردوو پەرلەمانتار سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتەکانی پلاندانان و تەندروستی عێراقیان کردووە ئاماژەیان بەوەکردووە "ئێمه‌ وه‌ك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی زیاد بونی ململانێی سیاسی نێوان حیزبه‌ به‌شداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌ گرنگی گه‌شتنی هاوكاریه‌كان له‌ زوترین كات دا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گرنگه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ شێوازی ناردنی هاوكاریه‌كان به‌كن بۆ هه‌رێمی كوردستان". 

لە نوسراوەکەدا هاتووە "هه‌ر بۆ زانیاریتان تا ئێستا پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ به‌رواری ٢٢ ی شوبات ی ٢٠٢٠ ه‌وه‌ هیچ كام له‌و هاوكاریانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی ه‌ بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ پێنه‌گه‌شتووه‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپدان".

ئەو دوو پەرلەمانتارە ڕوونیانکردووەتەوە "له‌ ئێستادا هیچ سیستمێكی چاودێری دارایی له‌ هه‌رێم بونی نیه‌، ده‌توانرێت به‌ چاودێری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم هاوكاریه‌كان راسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكان بنێردرێت".

لە نوسراوەکەداباس لەوەشکراوە "سه‌باره‌ت به‌ هاوكاری خێزانه‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، پێویسته‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم راسته‌وخۆ سود مه‌ندبن له‌م هاوكاریه‌ وه‌ك ناوچه‌كانی تری عێراق بێ ئه‌وه‌ی به‌ فلته‌ری حكومه‌تی هه‌رێم دا تێپه‌رێ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی دۆخی داراییان خراپه‌ راسته‌وخۆ ئه‌و هاوكاریه‌ وه‌ربگرن بێ ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌تی هه‌رێم".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ یەک لەو هاوکاریانەی لەلایەن ڕێکخراو و حکومەتی فیدراڵییەوە گەیشتوونەتە حکومەتی هەرێم نەدراون بە پارێزگای سلێمانی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©