ئەمریکا؛ زیانەکانی کۆرۆنا لە شەڕی ڤێتنام زیاترە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  ئەمریکا؛ زیانەکانی کۆرۆنا لە شەڕی ڤێتنام زیاترە

ئەمریکا؛ زیانەکانی کۆرۆنا لە شەڕی ڤێتنام زیاترە

پرس میدیا

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، له‌ ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار ٢٠٧ هاووڵاتی لەو وڵاتە به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئامارەکانیش دەری دەخەن زیانەگیانییەکانی پەتای کۆرۆنا بۆ ئەمریکا لە شەڕی ڤێتنام زیاترە.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٩، میدیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاشکرایان کرد، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و دوو هەزار و ٤٩٨ كه‌س له‌ وڵاتەکەدا تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، هەروەها ٥٩ هه‌زار ٢٦٦ تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئامرەکان جەختدەکەنەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا زۆر زیاترە له‌ كوژراوه‌كانی لە شه‌ڕی دژی بە وڵاتی ڤێتنام، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ٢٠ ساڵه‌ی نێوان هەر دوو وڵاتی ئه‌مریكا و ڤێتنام، لە شەڕەکەدا تەنها ته‌نها ٥٨ هه‌زار و ٢٢٠ كه‌سی ئەمریکیی لەو شەڕەدا كوژراون، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ویلایەتە یەگرتووەکانی ئه‌مریكا زیاتر لە ٥٩ هه‌زار كه‌س به‌هۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جەنگی ڤێتنام، لە ساڵی ١٩٥٥ دەستیپێکرد و لە ٣٠ـی نیسانی ١٩٧٥ کۆتایی هات، لەو جەنگەدا ٥٨ هەزار و ٢٢٠ سەربازی ئەمریکیی کوژراون؛ لە جەنگی ڤێتنام دا، ملیۆ‌نێک و ٢٠٠ هەزار سەربازی سوپای ڤێتنام و هێزەکانی بەرەی نیشتمانیی وڵاتەکە کوژراون.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©