حەشر یان نمایش، سبەینێ چی ڕوودەدات؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حەشر یان نمایش، سبەینێ چی ڕوودەدات؟

حەشر یان نمایش، سبەینێ چی ڕوودەدات؟


پرس میدیا 

بەهۆی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە مانگێکە هیچ جۆرە  خۆپیشاندان و گردبوونەوە  و کۆبوونەوەیەکی حزبی و حکومیی فراوان ئەنجامنەدراوە، بەڵام سبەینێ لە چەندین شوێنی جیاواز هەم خۆپیشاندان و هەم کۆبوونەوەی  حزبیی ئەنجامدەدریت.

بڕیارە  سبەی چوارشەممە، وەفدێکی مەکتەبی  سیاسیی  یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بچیتە هەولێر و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی  پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە و باسی  گرژیی پەیوەندییەکانی ئەم دواییانەی نێوانیان بکەن و وەفدەکەی یەکێتیش گلەییەکانی لەبارەی بەشداریپێنەکردنی ڕاستەقینە لە  حوکمڕانییدا  بگەیەنێتە پارتی.

لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەدا، لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی تر خۆپیشاندانی  فراوان بەڕێوەدەچێت و داوای پێدانی مووچە و بنەبڕکردنی گەندەڵی دەکرێت.

 سبەینێ ٤٣ ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی  ڕابردووی یەکەم وەزارەتی ناو خشتەکەی وەزارەتی دارایی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کەی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

ئەمە بووەتە پرسیاری دەیان و  سەدان هاوڵاتی و سبەینێ دەیانەوێت وەڵامێکی روون وەربگرنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دێنە سەر شەقامەکان.

دڵشاد بابانی  یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، بە میدیاکانی راگەیاند "ئێمە پەیامێکمان پێە و سبەینێ لە چەندین شوێنی جیاواز ئەو پەیامە دەگەیەنینە دەسەڵات و دەبێت لێمان تێبگەن".

ڕووداوەکانی سبەینێ هاوکاتە لەگەڵ تووڕەبوونی زیاتری کەمئەندامان کە ئەوانیش ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا نارەزایەتی  و ئەوپەڕی توڕەبوونیان پیشاندا.

مامۆستایانی ئاینیش دەستیان بە هەوڵدان بۆ فشارخستنەسەر حکومەت کردووە بۆئەوەی  دەرگای مزگەوتەکان کە بەهۆی ڕیکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناوە داخراون بکاتەوە، ئەوانیش بڕیاریانداووە ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیساندان بکەن.

بەشێک لە هاوڵاتیانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە خۆپیشاندان ئەگەر لە هەولێر نەبێت نابێتە فشار بەسەر دەسەڵاتەوە، بەڵام چالاکوانان ئەمە ڕەتدەکەوە و بەردەوام لە سلێمانییەوە دەیانەوێت ئەو حکومەتە  بگەیەننە "حەشر" کە لە هەولێرەوە حوکم دەکات.

ئەوەی سبەینێ ڕوودەدات وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە ئایا خۆپیشاندەران بە هەڕاستیی  دەیانەوێت پێش گیان لەدەستدان حکومەت حەشر بکەن، یان تەنها نمایشێکەوە و زوو کۆتایی دێت. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©