بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە بازگەی كۆیە كاری پێناكرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە بازگەی كۆیە كاری پێناكرێت

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە بازگەی كۆیە كاری پێناكرێت

پرس میدیا

لە رابردوودا حکومەتی هەرێم بە ڕاگەیەندراوێك هاووڵاتیانی ئاگادار كردەوە كەوا دەتوانن فۆڕمی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان پڕبكەنەوە، بەڵام ئێستاد ئەو فۆڕمە لە بازگەی كۆیە كاری پێناكرێت هەر كەسێك ئەو نوسراوەی پێبوبێت گەڕێندراوەتەوە.


لە ئێستادا لە بازگەی كۆیە كار بەو نوسراوی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناكرێت، كە دەدرێت بە هەر هاووڵاتیەك بە مەبەستی ئەوەی کارئاسانیی هاتووچۆی لە نێوان پارێزگاكاندا بۆ بکرێت.

محەمەد عومەر، رۆژنامەوان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسینێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتووە: ھەموو رۆژنامەنوس و دۆستەکانم ئاگاداردەکەمەوە کە ئاگاداری وەزیری ناوخۆ بکەنەوە کە بڕیارەکانی تا دێگەڵەیە و لە سەیتەرەی کۆیە بەرپرسێکی ئاسایش پێی وتم کەس بەو نوسراوە ئیزن نادەین.

محەمەد عومەر، رۆژنامەوان رایگەیاند: دوای ئەوەی داوای فۆڕمی ئۆنڵاینم كرد و بەمۆری وەزارەتی ناوخۆوە بۆم گەڕایەوە، ڕاستەوخۆ چومە بازگەی كۆیە بەمەستی چونم بۆ سلێمانی - هەڵەبجە، بەڵام لەوێ پێیان ڕاگەیاندم كەوا بەهیچ شێوەیەك كار بەو نوسراوە ناكەین و هیچ كەسێك ئەو نوسراوە نەهێنێتە بازگەكەمان و من و هەر كەسێك ئەو نوسراوەی پێبوبێت گەڕێندرانەوە.

ئەورڕۆژنامەنوسە دەشڵێت: بەمەبەستی رێگەدانم بۆ چوون بۆ ھەڵەبجەو گەڕانەوەم بەسیستمی ڕێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆ ڤیزای سێ رۆژم بۆ گەڕایەوە، بەڵام نوسراوەكە هیچ سودێكی نەبوو و منیان گەڕاندەوە بۆ هەولێر.


داڕشتنەوە: باران



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©