زیاتر لە هەزار هاوڵاتی و چەند تەرمێک گەڕێنرانەوە عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

زیاتر لە هەزار هاوڵاتی و چەند تەرمێک گەڕێنرانەوە عێراق

زیاتر لە هەزار هاوڵاتی و چەند تەرمێک گەڕێنرانەوە عێراق

پرس میدیا 

دەزگاى لوتکە رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر لە هەزار هاوڵاتی عێراقی و چەند تەرمێک گەڕێنراونەته‌وە عێراق. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لەدرێژەی هەوڵەکانی نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا لە میانەی هەوڵ و چالاكیەكانی كونسوڵگەری گشتی عێراق لە توركیا و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق لە سەرەتای مانگی نیسانەوە، توانیویەتی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیانی عێراقی له‌ڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە بگەڕێنێتەوە عێراق. 

‎هه‌روه‌ها ئاماژەى بەئەوەشدا، هەتاكو ئێستا پێنج گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و توركیادا ئه‌نجامدراوه‌، كە تیایدا هەزارو ١١ هاوڵاتی گەڕێنراونه‌ته‌وه‌و ٨ تەرمیش كە لە وڵاتی توركیا گیانیان لەدەستدابوو توانراوە بگەڕێنرێنەوە عێراق. 

بەگوێره‌ی ڕاگەیەنراوەکە، پێنج گەشت بۆ هێنانەوەی هاوڵاتیان ئەنجامدراون، كه‌ بەمجۆرەیه‌: 

گەشتی ئاسمانی یەكەم: ١/٤/٢٠٢٠ 

١٦٨ سەرنشین، ٢ تەرم 

گەشتی ئاسمانی دووەم: ٢/٤/٢٠٢٠ 

٢٥٥ سەرنشین ، ٣ تەرم 

گەشتی ئاسمانی سێیەم و چوارەم: ١٥/٤/٢٠٢٠ 

٣٢٢ سەرنشین، ٣ تەرم 

گەشتی ئاسمانی پێنجەم: ١٧/٤/٢٠٢٠ 

٢٦٦ سەرنشین 

كۆی گشتی: ١٠١١ سەرنشین و ٨ تەرم

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©