وردەکاریی ئەو هاوکارییەی گەیشتوەتە هەرێم ئاشکرادەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاریی ئەو هاوکارییەی گەیشتوەتە هەرێم ئاشکرادەکرێت

وردەکاریی ئەو هاوکارییەی گەیشتوەتە هەرێم ئاشکرادەکرێت

پرس میدیا

حکومەتی هەرێم، راگەیاندراوێکی دەربارەی وردەکاریی ئەو هاوکارییەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ  هەرێمی کوردستان هاتووە بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/١٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:

یەکەم: کۆمەک (تبرعات)

تاكو ئێستا (20.5) بیست مليۆن ونيو دۆلار کۆمەک كراوه بۆ هەژماری ناوەندی ئەنجومەنى وەزيران، ئەم پارەیە بۆ كڕينى خۆراک ودەرمان تەرخان دەکرێ، ودواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بە پێی رێژەی دانیشتوان دابەش دەکرێ.

دووەم: بەغدا (3.5) سێ مليار و نيو دينارى ناردووە، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێ.

سێیەم: رێکخراوی WHO هيچ بڕە پارەیەکی کۆمەک نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر وکەرەستەی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.

چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕيارى داوه (600) مليار دينار بەسەر خەلكى هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٦ نیسانی ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©