په‌رله‌مانتارێكی یەكێتی: هه‌ولێر و دهۆك پاره‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌و سلێمانیش بێ به‌شكراوه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

په‌رله‌مانتارێكی یەكێتی: هه‌ولێر و دهۆك پاره‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌و سلێمانیش بێ به‌شكراوه‌

په‌رله‌مانتارێكی یەكێتی: هه‌ولێر و دهۆك پاره‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌و سلێمانیش بێ به‌شكراوه‌


پرس میدیا

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان  رایدەگەیەنێت، ''هه‌ردوو حكومه‌تی خۆجێیه‌تی هه‌ولێر و دهۆك پاره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌ و سلێمانیش بێ به‌شه‌كراوه‌''.

سه‌ركۆ ئازاد به‌ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ''به‌داخه‌وه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی هه‌مان بوو له‌حكومه‌ت هه‌ڵه‌بوو، به‌روونی جیاوازی ده‌بینرێت له‌حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كاندا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌''.

ئاماژەی بەوەشداوە، ''نا عه‌داله‌تییه‌ك له‌دابه‌شكردنی پاره‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و له‌هه‌ولێرو دهۆك پاره‌كه‌ وه‌رگیراوه‌و سلێمانیشی لێ بێبه‌شكراوه‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و ناعه‌داله‌تییه‌ به‌رپرسیاره‌''.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی،  له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین .

ئەوەشیسختووەتەڕوو، حكومه‌تی عیراق 3 ملیار دیناری بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 600 ملیۆن دیناری بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ناردوه‌، به‌ڵام تائێستا سلێمانی له‌و پاره‌یه‌ بێبه‌شكراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان دەشڵێت، ئه‌و جیاوازییه‌، ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و پێویسته‌ حكومه‌ت، حكومه‌تی هه‌موان بێت، نه‌ك ئه‌وله‌ویات بدات به‌دوو پارێزگا و دوو پارێزگای دیكه‌ش وه‌لا نێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©