ئەو شوێنانە کامانەن باجیان لێوەرناگیرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەو شوێنانە کامانەن باجیان لێوەرناگیرێت

ئەو شوێنانە کامانەن باجیان لێوەرناگیرێت

پرس میدیا

بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرە، ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم لە کاتی وەرگرتنی باجدا بێبازاڕیی و قەیرانی نەبوونی بازاڕ لە بەرچاو دەگرێت و ئەو شوێنانەی لە ماوەی قەدەغەی ھاتووچۆدا داخراون، باجیان لێ وەرناگیرێت.


کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی حکومەتی هەرێم، راگەیاند: پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە باس لە پرسی باج لەسەر ھەموو شوێنەکان کراوە، پلانەکەش وایە ھەموو ئەو شوێنانەی بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆوە داخراون، ئەو ماوەیە حکومەت لە باجی ساڵانەیان خۆش دەبێت، بەڵام ھەموو باجەکە ناگرێتەوە، واتە لە ھەمووی خۆش نابێت، تەنیا ئەو ماوەیەی بڕیاری قەدەغە درا، ئەو ماوەیە باجی لێ وەرناگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتووە: کۆی گشتیی ئەو ماوەیەی حکومەت بڕیاری داوە شوێنەکان دابخرێن، باجیان لەسەر ھەژمار ناکرێت، چونکە باجی ساڵانە وەر دەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرە ئەوەشی خستەڕوو، دەربارەی باجی زەویوزار ئێمە لەبەرچاومانە، ئەو زەویانەی بەتاڵن و ئەو ماوەیە بێبازاڕیی و قەیران کەرتی زەویوزاری گرتووتەوە، پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام ئەو زەویانە زیاتر لە کاتی بەناوکردن باجیان لێ وەردەگیرێت و زەوی ھەیە دوای ١٠ ساڵ کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت و دەچێتە باج.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©