بزوتنەوەی گۆڕان؛ لە تێکچونی دۆخی کوردستان بەرپرسیارنین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بزوتنەوەی گۆڕان؛ لە تێکچونی دۆخی کوردستان بەرپرسیارنین

بزوتنەوەی گۆڕان؛ لە تێکچونی دۆخی کوردستان بەرپرسیارنین

پرس میدیا

فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان له ‌په‌رله‌مانی كوردستان، رایگەیاند، به‌ئه‌نجامدانی چاكسازیه‌كه‌مان، كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و بە ئەندازەی ١٢ کورسی بەرپرسیارین.

ئەمڕۆ چوار شەممە عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانووسییدا رایگه‌یاند: "ره‌خنه‌مان له‌م سیستمی حوكمڕانیه‌ هه‌بوه‌ له‌رابردودا و ئێستاش هه‌مانه‌، له‌سه‌ر چاكسازی له‌خه‌رجیه‌كان و بواره‌كانی دیكه‌ ئیشی جدیمان كردوه‌ و به‌دواداچونی وردمان بۆ كێشه‌ی باج و خاڵه‌ سنوریه‌كان كردوه‌، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا سودمه‌ندبون به‌جۆرێك رۆژانه‌ 50 -55 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتوه‌، له‌فیشخابور و وه‌لید و ئیبراهیم خله‌لیل تا په‌روێزخان هه‌مویمان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه"‌.

ئەوەشی خستەڕوو، لێخۆشبونی گومرگیی راگیراوه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ نه‌چوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌ندێك كۆمپانیا پێشتر لێخۆشبونی باجی بۆ كراوه‌ و تا ئێستاش درێژكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێك بوین له‌ ده‌سه‌ڵات به‌چاوی تیژی ئۆپۆزسیۆنانه‌وه‌ خاڵه‌كانیان دیاریكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی چاكسازی تێدابكرێت.

وتیشی، "به‌رپرسیارین به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م نۆ مانگه‌ی له‌حكومه‌تدا بوین، به ‌ئه‌ندازه‌ی ١٢ كورسی به‌رپرسیارین و ئه‌وانه‌ی راپۆرته‌كانیشمان خستوه‌ته‌به‌رده‌ستیان شایه‌دیمان بۆ ئه‌ده‌ن، له‌ رێگه‌ی وه‌زیر و حزبی و فراكسیۆنه‌كانمان هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ستپێخه‌ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێت، ئه‌و چاكسازییانه‌ی ده‌ستمان پێكردوه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌میان جێبه‌جێبكرێن ئه‌و دۆخه‌ تێده‌په‌ڕێت و كێشه‌ی مووچه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

ناوبراو، دەشڵێت: خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ین به‌هه‌مو توانایه‌كمان چۆن به‌رگریمان له‌ خواسته‌كانیان كردوه‌، ئێستاش به‌هه‌مان هه‌ڵوێست كارده‌كه‌ین و به‌رپرسیارێتیش هه‌ڵده‌گرین، به‌رپرپسیارێتی لای ئێمه‌ به‌مانای چاككردنی دۆخه‌كه‌ دێت.

عەلی حەمەساڵح ، باسی له‌ رێكه‌وتنی گۆڕانیش بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كرد و وتی، "هه‌مو ئه‌وانه‌ی بینیان ئێمه‌ رێكکه‌وتنی به‌شداری حكومه‌تمان كرد، جگه‌ له‌چاكسازی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هیچی ترمان ئامانج نه‌بو، بڕیاری باش دران به‌ڵام به‌شێكیان نه‌چونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش چاكسازیه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان، دوای ساڵَێك له‌حوكمڕانی دیراسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین و جڤاتی نیشتمانی دوا بڕیار له‌سه‌ر تیمی گۆڕان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌دات".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەشکرد سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامیی و کە ره‌خنه‌كانیان گۆڕان گروتووە وه‌ك به‌شداریی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەتاند: ئه‌وان دۆستی ئێمه‌ن و به‌ئه‌ندازه‌ی ١٢ كورسی و نۆ مانگی رابردو به‌رپرسیارێتیی دۆخه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌ڵێن وه‌ك ئه‌وه‌ وایە، ئێمه‌ بڵێین ئەوان لە خولی رابردو به ‌ئه‌ندازه‌ی پارتی به‌رپرسیاریی ئه‌و دۆخه‌كه‌ن کە هەشت موچە پاشەکەوتکراوە، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

داڕشرنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©