بایدن: جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بەفەرمیی ده‌ناسێنم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بایدن: جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بەفەرمیی ده‌ناسێنم

بایدن: جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بەفەرمیی ده‌ناسێنم

پرس میدیا

ركابه‌ره‌کەی دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنی سەرۆکەیاتیی ئه‌مریكا، رایدەگەیەنێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سه‌ربکەوێت، ئەوا كاری یه‌كه‌می ئەوە دەبێت کە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، بە فەرمیی بە جینۆساید بناسێنێت.


جۆ بایدن، كاندیدی پارتی دیموكراته‌كانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌کە له‌ هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسینێکی بڵاوکردوەتەوە تیایدا هاتووە، ئەگەر لەهەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوت به‌ ڕه‌سمیی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانیی له‌لایه‌ن سوپای عوسمانییه‌كانه‌وه‌ به‌ جینۆساید دەناسێنێت.

بایدن، جەختیکردوەتەوە: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر "دۆناڵد تڕه‌مپ"ی ركابه‌ری به‌ ده‌ست بهێنێت، كاری یه‌كه‌می له‌ ئیداره‌ی كۆشكی سپیی، داننانه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كاندا.

لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵ رۆژی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، كۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به‌ فەرمیی (كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانی) په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌ تاوانێكی دزێوی كۆكوژ ناوبرد نه‌ك جینۆساید.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©