كەرەنتینەی سەر خەلیفان هەڵگیرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كەرەنتینەی سەر خەلیفان هەڵگیرا

كەرەنتینەی سەر خەلیفان هەڵگیرا

پرس میدیا 

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان رایگه‌یاند، دوای ئەوەی كە دڵنیابوون توانراوە زنجیرەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید 19 بپچڕێنن و دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن، بازنەی كەرەنتین و چاوێری خەلیفان هەڵدەگیرێت. 

لە ڕاگەیەنراوێكدا كاروان كەریم خان ‎بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان ئاماژەی به‌وه‌داوه‌، تائێستا باشترین چەكی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆناڤایرۆس لە كوردستان سیاسەتی هاوێر و پارێزە. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "دوای گرتنەبەری توندترین ئاستی ڕێكارەكانی ئەمنی، تەندروستی، چاودێریی بازاڕ و پابەندیی هاووڵاتیان ئەمڕۆ دوائەنجامی پشكنینەكان ڕاگەیەنرا و خۆشبەختانە لە كۆی نزیكەی 750 پشكنین گشتیان پاك دەرچوون". 

كاروان كەریم خان، ئاشكراشی كردووه‌ "دوای ئەوەی دڵنیابووین كە توانراوە زنجیرەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید 19 بپچڕێنین و دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەین، بازنەی كەرەنتین و چاوێری خەلیفان هەڵدەگیرێت". 

هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "لەهەمانكات ڕێكارەكانی خۆپارێزی بەردەوام دەبن تا ئەوكاتەی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر پەتاكە ڕادەگەیەنرێت، چونكە هێشتا مەترسی ئەوە هەیە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسه‌كه‌ بێتەوە". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©