کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی بوە هۆی داخستنی ڕێگەیەکی سەرەکی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی بوە هۆی داخستنی ڕێگەیەکی سەرەکی

کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی بوە هۆی داخستنی ڕێگەیەکی سەرەکی

پرس میدیا

گرژی و ئاڵۆزییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە زینی وەرتێ بەردەوامە و ئەمڕۆش یەکێتی هێزی زیاتری رەوانەی ئەو سنوورە کردووە و رێگای نێوان بالیسان - خەلیفان و بالیسان شەقڵاوە داخراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوبەری ناحیەی بالیسان ویستوێتی بچێت بۆ پارێزگای هەولێر بۆ کاری حکومی، بەڵام بە بیانووی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بازگەی زینەتیر رێگری لێکراوە و نەیتوانییوە تێپەرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوبەری ناحیەی بالیسان پاش ئەوەی رێگەی پێنەدراوە لە بازگەکە تێپەرێت، گەڕاوەتەوە و راستەوخۆ پەیوەندی بە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە و دوای گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریاندا ڕێگاکانی بالیسان-خلیفان و هەروەها بالیسان-شەقڵاوە دابخات و رێگە بەکەس نادرێت لەو دوو رێگەیەوە بچن بۆ سنوری یەکێتی و رێگە نادرێت تانکەرەکانیش بێن ئەوەش نارەزایەتی قایمقام و یەکەی ئیداری شەقڵاوەی لێکەوتۆتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر لە سنوری زینی وەرتێ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە چەکدارییەکانی پەکەکە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان روویدا.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©