عەبدولمەهدی ئەم مەلەفانە رادەستی كازمی دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەبدولمەهدی ئەم مەلەفانە رادەستی كازمی دەكات

عەبدولمەهدی ئەم مەلەفانە رادەستی كازمی دەكات


پرس میدیا

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق  رایگەیاند، بە ئامانجی ئاگاداربونی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەسەرجەم دۆسیەکانی حکومەتی ئێستا و بڕیاروەرگرتن لەبارەیانەوە، بڕیاردراوە سەرجەم دۆسیەی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتن رادەستی ناوبراو بکرێت.

عەبدولکەریم خەڵەف بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، "ئامانجی بڕیارەکە بۆ ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئاگاداری تەواوی ئەو دۆسیانە بێت کەلەگەڵ ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تاوتوێکراون و بتوانێت لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتدا بڕیاریان لەبارەوە بدات".

باسیلەوەشكردووە، "ئەو دۆسیانە رادەستی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکرێن تەنها دۆسیەی ئەمنی ناگرێتەوە، بەڵکو پرسی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردولا و پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و کلتورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکاش دەگرێتەوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ کازمی، کارنامەی کابینە وەزارییەکەی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد بەمەبەستی تاوتوێکردن و دیاریکردنی وادەی دەنگدان لەسەر کابینەی نوێ، بە گوێرەی کارنامەکەش ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، رێکخستنەوەی سوپا و دەزگا سەربازییەکان، پەرەپێدانی ئابوری و روبەروبونەوەی گەندەڵی لە سەرەکیترین بەرنامەکانی حکومەتی نوێ دەبن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©