ئاسایشی هەرێم بەرپرسێکی داعشی دەستگیرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاسایشی هەرێم بەرپرسێکی داعشی دەستگیرکرد

ئاسایشی هەرێم بەرپرسێکی داعشی دەستگیرکرد

پرس میدیا

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی گەرمیان، ئاشکرایکرد، كەسێكیان دەستگیر كردوە، كە پێشتر لە سنوری ناحیەی گوڵاڵە و سەعدییە لەریزەكانی ریکخراوی ئەلقاعیدە كاری كردوە و دەستی لە رفاندن و كوشتنی ھاووڵاتیاندا هەبووە.


لیوا نەوشیروان، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی گەرمیان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند: "ئەو تیرۆرستە ناوی مەحمود خورشید ناسراوە بە (ئەبو علی دلێمی)، لە دوای ساڵی ٢٠١٢ ئەو تیرۆرستە بەیعەتی بە رێكخراوی تیرۆرستیی داعش داوە."

وتیشی: ئەو تیرۆرستە بەشداریی سەرجەم شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكانی كردووە بەرامبەر ھێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە، دەستی ھەبووە لە شەھید كردنی چەندین ئاسایش و پێشمەرگەدا، هەروەها دەستی هەبووە لە شەھید كردنی ئاسایشێك و باوكی، سەرەڕای دانانی عبوە و ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تر.

ئاشكراشیكرد: لەدوای كۆتایی ھاتنی داعش لەسنورەكە ڕووی كردوەتە موسڵ و لەوێ بەرپرسی لۆجستی چەكدارانی داعش بووە، دواتر روویكردووەتە وڵاتی سوریا و ماوەیەك لەوێ ماوەتەوە و جارێكیتر گەراوەتەوە حەویجە و دواتر بۆ خۆحەشاردان لە ھێزەكانی عێراق پێناسی ساختەی دەركردوە و لە ناحیەی رزگاری سەربەقەزای كەلار نیشتەجێ بووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی گەرمیان راشیگەیاند: بەھۆی بەدواداچوون و زانیاریی ھەواڵگریی ھێزەكانی ئاسایشی گەرمیان، توانراوە دەستگیر بكرێت و ددانیشی ناوە بەتاوانەكانیدا.




داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©