چین بڕیاریدا چیتر گۆشتی سه‌گ نه‌خورێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  چین بڕیاریدا چیتر گۆشتی سه‌گ نه‌خورێت

چین بڕیاریدا چیتر گۆشتی سه‌گ نه‌خورێت

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی چین به‌فه‌رمی سه‌گی له‌لیستی ئه‌و ئاژەڵانەی گۆشتیان دەخورێت لابرد و خستییه‌ لیستی ئاژەڵی ماڵییه‌وه‌. 

ئاژانسی هه‌واڵی فۆكس نیوز بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حکومەتی چین بڕیاری داوه‌ به‌لابردنی خواردنی گۆشتی سەگ لە لیستی ئەو ئاژەڵانەی گۆشتیان دەخورێت و له‌ لیستی ئاژەڵانی ماڵی هه‌ژماری كردووه‌. 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وەزارەتی کشتوکاڵی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونی شارستانیەت و سه‌لامه‌تی تەندروستی، بڕیارماندا چیتر سەگ وەک ئاژەڵێک هەژمار نەکرێت کە گۆشتی دەخورێت، لە پۆلێنی ئاژەڵانی هاوڕێی مرۆڤ تۆماری بکەین". 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بڕیارەكه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دوای راگەیەندراوەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دێت، کە بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بازرگانی و خواردنی گۆشتی سەگ و ئەو کات بەڵێنیدا لە داهاتودا بڕیارەکە بەفەرمی بکرێت بە هه‌میشه‌یی. 

ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره‌ كه‌ له‌وڵاتی چین خواردنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و به‌ ئاژه‌ڵێكی ماڵی هه‌ژمار ده‌كرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©