بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتیانەوە کۆرۆنا لە عێراق زۆربووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتیانەوە کۆرۆنا لە عێراق زۆربووە

بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتیانەوە کۆرۆنا لە عێراق زۆربووە

پرس میدیا

رێكخراوی‌ ته‌ندروستیی‌ جیهانیی، ئاشکرایدەکات، ژماره‌ی‌ زۆربوونی تووشبووان بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ عێراق، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتیانی وڵاتەکەوەیە به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.


عه‌دنان نوار، ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستیی جیهانیی، رایدەگەیەنێت هۆكاری‌ ئەوەی ژماره‌ی‌ تووشبووان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ له‌ عێراق، زیادی کردوە پابه‌ندنه‌بوونی‌ هاووڵاتیانه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخه‌كه‌ له‌ عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵ‌ ده‌رنه‌چووە، به‌ڵام قۆناغی‌ مه‌ترسیی‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، پێویسته‌ هه‌موو هاووڵاتیانی وڵاتەکە پابه‌ندی‌ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان به‌ دوربگرن له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوبوون و دروستكردنی‌ قه‌ره‌باڵغیی‌.

جەختیکردەوە، ئێستاش به‌شێك له‌ هاووڵاتیان پابه‌ندنین به‌ رێنماییە تەنەدروسیی و ‌ خۆپارێزییەکان‌ و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كیی‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ له‌ رۆژانی‌ رابردوودا.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©