لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا دژی وەزیری ناوخۆ تۆماردەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا دژی وەزیری ناوخۆ تۆماردەکرێت

لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا دژی وەزیری ناوخۆ تۆماردەکرێت

پرس میدیا

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان، سكاڵای یاسایی له‌دژی وه‌زیری ناوخۆی حکومەتی هه‌رێم تۆمار كرد، بە تۆمەتی پێشێلكاریی یاسایی و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی ده‌وڵه‌ت و به‌كارهێنانی پێگه‌کەی له‌ خزمه‌تی حزبدا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٤/١١، كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی و جێگری سه‌رۆكی لیژنەی پەیوەیه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونووسیدا ڕایگەیاند: سكاڵای یاسایی دژی رێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردوە، له‌بەر پێشێلكارییه‌كی یاسایی كه‌ له ٢٧-٢-٢٠٢٠ كراوە، ئەویش ئەوەبووە وەزیری ناوخۆ نووسراوێكی فه‌رمیی له ٢٥-٢ ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردوه،‌ كه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانیی كه‌ ده‌زگایه‌كی حزبیی و سه‌ر به‌لایه‌نێكی دیاری كراوە سه‌رپه‌رشتیی كامپ و ئاوارەکان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و بڕیاره‌ ته‌واو به‌كارهێنانی پێگه‌ و پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ له‌ خزمه‌تی حزبدا، پێمانوایه‌ پێشێلكاریئ یاساییە".

گەزنەیی وتیشی: ئێستا داواكاری گشتیی له‌به‌رده‌م سه‌نگی مه‌حه‌كدایه،‌ ئایا داواكاری گشتیی وه‌كو هه‌موو پۆست و بابه‌ته‌كانیتر كه‌ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی تر ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێك ده‌یكاته‌ داوای یاسایی و سكاڵای گشتیی، ئەگەر بەهەمان شێوە هاتنە سەرهێڵ ئه‌و كاته‌ ده‌گه‌ینه‌ راستییەکیتر، كه‌ داواكاری گشتیی سه‌ربه‌خۆیه‌ و بێ لایه‌نانه‌ كار ده‌كات".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان، رشیدەگەیەنێت: سه‌ره‌تا لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانم ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ به‌و ئه‌ركه‌ هه‌ستن، دواتر حكومه‌تی هه‌رێمم ئاگادار كرده‌وه،‌ كاتێك كه‌ تێگه‌یشتم حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌ته‌ ژێر باری یاسایی ئه‌و بابه‌ته،‌ ناچاربوم كه‌ نامه‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بنێرم و سكاڵا تۆمار بكه‌م.


داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©