ھەواڵی نوێ لەبارەی کیم جۆنگ ئونەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ھەواڵی نوێ لەبارەی  کیم جۆنگ ئونەوە

ھەواڵی نوێ لەبارەی کیم جۆنگ ئونەوە


پرس میدیا 

رادیۆی فەرمی كۆریای باكوور ڕایگەیاند، كیم جۆنگ ئۆنی رێبەری كۆریای باكوور سوپاسی ئاراستەی كرێكار و فەرمانبەرانی كۆریای كردووە، ئەوەش وەك یەكەم ئاماژەی چالاكییە ئاساییەكانییەتی دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، كە بەهۆی نەخۆشییەوە كیم گیانی لەدەستداوە . 

ئاژانسی هەواڵی كۆریای باشوور باسی لەوە كردووە، هەواڵەكەی بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە ئەو شێوازەی تێدا رووننەكراوەتەوە، كە چۆن رێبەری كۆریا پەیامی سوپاسگوزارییەكەی ناردووە.

باسیلەوەشكردووە، ڕادیۆی كۆریای باكوور تەنیا ئەوەی راگەیاندووە، كیم جۆنگ ئۆن سوپاسی ئەو كرێكار و فەرمانبەرانەی كردووە، كە بەوپەڕی دڵسۆزیانەوە یارمەری درووستكردنی شاری " سامزیۆن"یان داوە، كە خۆی بە تایبەت لە كۆتایی ساڵی رابردوو بەشداری كرد لەئاهەنگی بنیادنانی ئەو شارە نوێیەدا.


هەروەك لای خۆیەوە، ئەلیخاندرۆ كاو دی پینۆس سەرۆكی كۆمەڵەی هاوڕێیەتی كۆریا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئەو راپۆرتە هەواڵیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن كیم جۆنگ ئۆنی ڕێبەری كۆریا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدابێت.


لەلایەكی دیكەوە بەپێی گرتەیەكی مانگی دەستكردی تایبەت بە كۆریای باكوور، كە لە واشنتۆن-ی پایتەختی ئەمریكا جێگیرە، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا، شەفەمەندەفەرە تایبەتەكەی كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور، جوڵەی پێ نەكراوە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكاش دەزگای هەواڵگری ئەمریكا لەرێگەی مانگی دەستكردەوە چاودێری كیم جۆنگ ئون دەكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©