سەندیکای پزیشکانی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەندیکای پزیشکانی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

سەندیکای پزیشکانی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

پرس میدیا

سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە داخستنی نۆرینگەکان راگەیاند. 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە: 

ئەنجومەنی باڵا بڕیاریدا: 

۱ـ بە بەردەوامی داخستنی نۆڕینگە پزیشكیەكان و سەنتەر و كۆمەڵگە پزیشكییەكان لە ناو سەنتەری شارەكان تا بیست و سێی مانگی چوار بەهۆی بەردەوام بوونی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاكانی كوردستان ،لەبەر پاراستنی گیانی پزیشكان و هاوڵاتیان و بەریەك نەكەوتنیان و پاراستنی گیانیان .
نەخۆشخانە تایبەكان بەشی فریاكەوتنەكانیان بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ،بەشی نەشتەرگەریان تەنها حالەتە پێویست و بەپەلەكان نەشتەرگەری ڕێگەپێدراوە. 

۲ـ لقەكانی سەندیكا ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكە ئیداریەكانی قەزاو ناحیەكان (دوورن لەسەنتەری شارەكان)بۆ ڕێگە پێدانی كردنەوەی نۆڕینگەكان بەپێی پێویستی ناوچەكان.بەپێی ئەم ڕێنماییانە: 

۱ـكردنەوەی نۆڕینگەكان لە كاتژمێر ۲ـ٥ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
۲ـ لە هۆڵی چاوەڕوانی لە سێ نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەكەیان دوومەتر كەمتر نەبێت .
۳ـ پزیشك گاونی لەبەر بێ و دەستكێش لەدەست بێ و ماسكی بەستبێ .
٤ـ نەخۆش یەك هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردوكیان ماسكیان بەستبێ.
٥ـ ڕۆژانە نۆڕینگە و سەنتەر و كۆمەڵگاكان تعقیم بكرێن .
٦ـ لە پانزە نەخۆش زیاتر نەبینرێت لەو ماوەیەدا . 

۳ـ پزیشكان بەپێی پێویست لە ڕێی كۆڵ سەنتەر، پزیشكانی ئۆنلاین و ڕێگەی ژمارەی تەلەفونی تایبەتی پزیشكان نەخۆش دەتوانێ پەیوەندیان پێوەبكات و ڕێنمای وەرگرن. 

سوپاس و پێزانینمان بۆ گشت پزیشكان ،كارمەندانی تەندروستی،هێزەكانی ناوخۆ ،ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی .لەم دۆخەدا بێ وچان لەخزمەتی هاونیشتمانیاندان. 

بەهیوای كوردستانمان پارێزراوبێت. 

سەندیكای پزیشكانی كوردستان
۱٦/٤/۲٠۲ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©