دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق باش نییە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق باش نییە

دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق باش نییە

پرس میدیا

پاش ئەوەی خۆپیشاندان و نارەزایی لە عێراق دروستبوو و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و دۆخی سیاسیی عێراق ناروونی بەخۆیەوە بینی. 

سەرەتای مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەرفراوان لە بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی پاشووری عێراق دژی دەسەڵاتی سیاسیی و نەبوونی هەلی کار و دۆخی گوزەران دەستیپێکرد و بووە هۆی کوژرانی دەیان خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەری دیکە. 

پاش دوو مانگ لە بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، بەڵکو داواکاری خۆپیشاندەران دەست لەکاکێشانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بوو. 

رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راسپارد، بەڵام پاش دوو هەفتە داوای لێبوردنی کرد و نەیتوانی کابینەی حکومەت پێکبهێنێت، دواتر عەدنان زەرفی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راسپێردرا و ئەویش سەرکەوتوو نەبوو. 

لە ئێستادا موستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راسپێردراوە و بریارە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر کابینەکەی بدرێت. 

تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ مووچەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ی دابەشنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی نارەزایەتی، هەروەها مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هۆشداریان دایە حکومەتی هەرێم، گەر مووچە لە وادەی خۆیدا دابەشنەکات بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن. 

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەندی ناردنی نەوت نەبووە، بریاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی دەرکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "تا حکومەتی هەرێم پارەی نەوتی ١٥ مانگ رادەست نەکات مووچەی هەرێم رادەگیرێت". 

لە چەند هەفتەی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کورستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دروستبوو لە زینی وەرتێ ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروست بوونی شەڕ و دوو ئیدارەیی. 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەڕەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و عیراق دروستبووە و دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران هەیە بەهۆی ئەوەی قەیرانی ئابووری دروست دەبێت.

ئامادەکردن: پێشکەوت حاجی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©