یەکێتیی مامۆستایان دەربارەی خوێندنی ئەمساڵ هاتەدەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکێتیی مامۆستایان دەربارەی خوێندنی ئەمساڵ هاتەدەنگ

یەکێتیی مامۆستایان دەربارەی خوێندنی ئەمساڵ هاتەدەنگ

پرس میدیا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بكرێت و دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژیش، ئاسانكاریی زۆر بۆ سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٤/٥، مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە راگەیەنراوێکیدا کە كەوێنەیەكی بە "پرس میدیا" گەیشتووە تێیدا هاتووە، یەكێتیی مامۆستایان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید١٩لە هەرێمی كوردستان، داوای لە حكومەت و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیی كرد، پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەموو قۆناغەكان بووەستێنن.

جەختشیدەکەنەوە: "ئەوانە و دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئەو هەنگاوانە و سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات."

یەکێتیی مامۆستایان ئاماژە بۆ ئەوەشەدەکەن، هانی مامۆستا بەڕێزەكان بدرێت تاوەكو لە ڕێی كورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێندكاران و قوتابیانەوە بكەن و ڕشدیان بكەن لەسەر خوێندنەوەی وانەكانیان.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیانراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

دەربارەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

جەماوەری كوردستان

مامۆستایانی دڵسۆز

قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید١٩لە هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەت و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی كرد، پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەموو قۆناغەكان بوەستێنن، وەك هەنگاوێكی كردەیی بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە نەفرەتیە، داكۆكیشی لەسەر ئەوە كرد كە دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بكرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە پەیوەندی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو،وەك سەرەتایەك بۆبەرجەستەكردنی ئەو داخوازیە پشتگیری لە راگەیاندنەكەی وەزارەتی پەروەردە دەكات كە بریتیە لە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوام و خشتەی ئەزمونەكان و بەكارهێنانی سیستەمی ئەلكترۆنی بۆ وانەكان هەر چەندە ئەوە بۆ هەموو قۆناغەكان و دەڤەرەكان وەك یەك نابێت بە هۆی كێشەی ئەنتەرنێت و كارەباو كەمی شارەزاییەوە، بەڵام هەر هەنگاوێكی باشە و بە ئەرێنی لێكی دەداتەوە ، پێویستە سود لە تەلەفزیۆنی پەروەردەییش وەربگیرێت بە پێی خشتەی وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەكان و پۆلەكانی خوێندن، گرنگیشە هانی مامۆستا بەڕێزەكان بدرێت تاوەكو لە رێی كورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێنكاران و قوتابیانەوە بكەن و رشدیان بكەن لەسەر خوێندنەوەی وانەكانیان، بڕواشی وایە ئەوانە و دابینكردنی موچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئەو هەنگاوانە و سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات، هاوكات دەبێت بیر لە ئەگەر و پلانیتریش بكرێتەوە ئەگەر خوانەكردە ئەم دۆخە درێژەی كێشا كە ئومێدەوارە بە هەوڵی هەموو لایەك لە پێشەوەیاندا وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە و لایەنەكانیتر ئەو بەڵایە تێپەڕێنرێت و بگەینەوە كەناری ئارام و جارێكیتر ژیانی ئاسایی لە تەواوی جومگەكان دەست پێبكاتەوە.

كوردستان پارێزراوبێت سەرساغیش بۆ هەموان..

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©