فارس عیسا: كورد پشتگیریی ‌كازمی ده‌كات و سه‌ردانی هه‌رێمیش ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فارس عیسا: كورد پشتگیریی ‌كازمی ده‌كات و سه‌ردانی هه‌رێمیش ده‌كات

فارس عیسا: كورد پشتگیریی ‌كازمی ده‌كات و سه‌ردانی هه‌رێمیش ده‌كات

پرس میدیا

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد و لایەنەكانی دیكە پشتگیری لە كاندیدی نوێی سەرۆكوەزیران دەكەن و شیعەكانیش لەسەری كۆكن. ده‌شڵێت: پێشتر مه‌سعود بارزانی داوای كردبوو كاندید بكرێت. 

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌به‌غدا، به‌ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه‌ "ئێمە پشتیوانی لە مسته‌فا كازمی كاندیدی نوێی سەرۆكوەزیران دەكەین، سەرۆك بارزانیش پێشتر داوای كردبوو كاندید بكرێت و سەرۆكی هەرێم و حكوومەتیش پشتگیرییان كردووە، هەروەها پەیوەندییشیان پێوە كردووە و كەسێكە بۆ ئەو قۆناغە گونجاوە، كە دەتوانێ عێراق لەم دۆخە دەرباز بكات و پەیوەندییشی لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان باشە". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "كاندیدی سەرۆكوەزیران بەڵێنی داوە كە كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات و باسی لەوەش كردووە، كە نوێنەری هەموو عێراقییەكان دەبێت و لەگەڵ هەرێمیش گفتوگۆ دەكات و چاوەڕێ دەكرێت سەردانی هەرێمیش بكات". 

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی مانگێكی لە بەردەمدا هەیە بۆ ئەوەی حكوومەتی نوێ دروست بكات و هەموو لایەنەكانیش پشتگیریی دەكەن، بۆیە دەتوانێ لە ماوەی یەك مانگدا حكوومەتی نوێ پێكبهێنێت. 

فارس عیسا باسی ئه‌وه‌شكردووه‌ "شیعەكان لەسەر كاندیدكردنی عەدنان زورفی رازی نەبوون، كە مافی ئەوانە، بۆیە ئەو ڕەت كرایەوە، ئەگەرنا ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©