وەزیری تەندروستی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری تەندروستی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزیری تەندروستی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم له‌په‌یامێكیدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە مانگی رەمەزانیشدا پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن. 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، له‌په‌یامیكیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەمو موسوڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان بەگشتی و مامۆستایان و زانایانی ئاینی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەکان بە تایبەتی كرد. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "لێرەوە جارێکی تر دەستخۆشی و ڕێز و سوپاسمان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەردەبڕین بەگشتی و بۆ مانەوە و شەونخونی و خزمەتکردنیان بەتایبەتی لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەی کە جیهانی شێواندوە". 

هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی راگه‌یاندووه‌ "داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، هیوادارین بە پشتگیری و پاڵپشتی هەمو لایەکمان تەواوی هەرێمی کوردستان بپارێزین لە بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆڕۆنای نوێ COVID-19". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©