هەلی كار لە پڕۆژەیەكی كشتوكاڵ بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ دەڕەخسێندرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەلی كار لە پڕۆژەیەكی كشتوكاڵ بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ دەڕەخسێندرێت

هەلی كار لە پڕۆژەیەكی كشتوكاڵ بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ دەڕەخسێندرێت

پرس میدیا

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، هەلی كار بۆ دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵی دەرەخسێنێت و لە ماوەی هەشت مانگیشدا ٤٠٠ دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەیی كشتوكاڵیی دەخرێتە کارەوە.


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،"وەك پێشتر بەڵێنمان دابو كە هەوڵدەدەین بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەكان."

بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی موڵكی وەزارەتمانە و بەكرێ داومانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار، لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچوی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەیی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەیەنین بە رەخساندنی (50) هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار."

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم راشیگەیاندوە،"داوا لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەمو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە. لەڕێگەی ئەم راگەیاندراوە دڵنیایی دەدەینە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، كە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ رەخساندنی هەلی كار لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها لەچوارچێوەی هەمواری یاساكانیش هەوڵی زۆر باش دراوە، بۆیە لە داهاتودا لە پارێزگاكانی تریش لە هەلی كاری تر ئاگادارتان دەكەینەوە."


ئیمەیل awarahamed@gmail.com

ژمارە مۆبایلەكانی

07704472383

07501182383

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©