سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: ئەوانەی له‌هه‌ولێر پرسەیان داناوە سزاکەیان بەندکردنە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: ئەوانەی له‌هه‌ولێر پرسەیان داناوە سزاکەیان بەندکردنە

سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: ئەوانەی له‌هه‌ولێر پرسەیان داناوە سزاکەیان بەندکردنە

پرس میدیا

سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرای ده‌كات، ئەوانەی پرسەیان داناوە و بونەتەھۆی توشبونی خەڵکێکی زۆر به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گوێره‌ی یاسای سزاکەیان بەندکردنە. 

ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى "ئەوانەی پرسەیان داناوە بە نابەرپرسیارانە و بێ گوێدانە بڕیارەکانی قەدەغەکردنی پرسە و بونەتە ھۆی توشبونی خەلکێکی زۆر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرەڕای ماڵوێرانی بۆ خۆیان و خێزان و منداڵ و کەسوکار وھاوشاریەکانیان تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە کە سزاکەی بەندکردنە، بە گوێرەی دو مادده‌ى یاسایی" 

هه‌روه‌ها ماده‌ یاساییه‌كانی روونكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "ماددەی 368 ده‌ڵێت: ئەو کەسانەی بە ئەنقەست مەترسی دروستدەکەن لەسەر تەندروستی گشتی و بەهۆیانەوە نەخۆشیەکی مەترسیدار لەسەر ژیانی خەڵك بڵاودەکەنەوە، ئەوا سزا دەدرێن بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەگەر ببنەهۆی مردنی کەسێک یان لەکارکەوتنی درێژخایانی ھەر بەشێکی جەستەی ئەوا سزاکەی توندتر دەکرێت." 

سه‌باره‌ت به‌ ماده‌ی دووه‌م ئامانج ره‌حیم ده‌ڵێت "ماددەی 369 ده‌ڵێت: ئەگەر ئەو کردارانە بەئەنقەست نەبێت و ئەنجامدانی ئیھمالی و گوێپێنەدان بێت، ئەوا سزاکەی بەندکردن و غەرامەیە، بەڵام ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵەی ئیھمالی و گوێپێنەدانەوە کە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک دروستکردوە کەسێک بمرێت یان توشی لەکارکەوتنی درێژخایەنی ھەر بەشێکی جەستەی بێت ئەوە حوکمی بکوژ یان ئازاردەری بەھەڵەی بەسەردا دەسەپێندرێت." 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆ قه‌ره‌باڵغی و پرسه‌دانانه‌وه‌ له‌هه‌ولێر، زیاتر له‌ 20 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ته‌ندروستی هه‌ولێریش له‌ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌یان كردووه‌، پێویسته‌ پشكنین ئه‌نجام بده‌ن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©