ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

   ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

پرس میدیا 

له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ مووچەی فەرمانبەران و كردنەوەی مەرزەكانی سنووری سلێمانی ئەنجام دەدات. 

بەگوێره‌ی نووسراوێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیار دراوە ڕۆژی پێنج شەممە لە كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌بەیانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدرێت. 

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ دوو تەوەر دەبێت، كە بریتیە لە مووچەی فەرمانبەران و كردنەوەی دەروازە سنوورییەكان، كە تێیدا داوا لە حكومەتی هەرێم دەكرێت بە 30 ڕۆژ جارێك مووچە بدات و دەروازەكانی (سەیرانبەند و كێلێ‌ و پشتە و شوشمێ‌ (تەوێڵە) بكاتەوە. 


























عێراق؛ 28 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،" لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 1782 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 28 كەس پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بوە" 



وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،"لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 1782 پشكنینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجامدراوە، لەسەرەتای قەیرانەكەشەوە تا ئێستا 60837 پشكنین ئەنجامدراوە". 



وتیشی،"لە پشكنینەكانی 24 كاتژمێری رابردودا 28 كەس توشی كۆرۆنا بون، بەوەش كۆی توشبوانی پەتاكە بۆ 1602 كەس بەرزبوەتەوە لەو ژمارەیەش 83 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1096 كەسیش چاكبونەوەتەوە." 



لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان، دو ملیۆن و 379 هەزارو 879 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 163 هەزار و 904 كەس گیانیانلەدەستداوە و 613 هەزار و 367 كەس چاكبونەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©