مایك پۆمپیۆ: چین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین به‌شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مایك پۆمپیۆ: چین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین به‌شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا

مایك پۆمپیۆ: چین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین به‌شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا

پرس میدیا 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی وڵاتی چینی تۆماتبار كرد به‌ شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیشی به‌ شكستخواردوو وه‌سف كرد. 

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه‌مێك پێش ئێستا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆ ژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئێمه‌ به‌فه‌رمی‌ چین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین به‌ شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه‌ چین دوای دوو مانگ له‌سه‌ر هه‌ڵدانی كۆرۆنا زانیارییه‌كانی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بووه‌ هۆی قه‌یرانی دارایی و زیانی سه‌دان ملیار دۆلار". 

هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ رێكخروای ته‌ندروستی جیهانی شكستی هێناوه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌. 

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، مایك پۆمپیۆ باسی ئێران كرد و راگه‌یاند " ئێران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مو‌شه‌كی ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ باجی پێشێلكارییه‌كانی بدات و سزای نوێی ده‌ده‌ین". 

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©