شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌

شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌

پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، شه‌ش تووشبووی كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌یان به‌ته‌‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە هەرێمدا چاکبوونەتەوە گەیشتە 68 کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، له‌كۆی 12 تووشبووی كۆرۆنا، شەش توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیرەو به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 68 كه‌س. 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئەو شەش کەسە پشکنینی تایبەتییان بۆ کراوە و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان تەواو چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم، تا ئێستا 204 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژمارەیەش 68 حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©