ئیدارەی گەرمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئیدارەی گەرمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

ئیدارەی گەرمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

پرس میدیا 

ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیداره‌ی گەرمیان بڕیاریدا به‌ کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان بە روی هاوڵاتیان و کاسبکاراندا دەدات. جه‌ختیش له‌قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ ده‌كاته‌وه‌. 

ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی نوێی لەبارەی رێکارەکانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرکردو جه‌تی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ قەدەغەی هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێل و پیادە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەتا 12ی شەو. 

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی بڕیارەکە، ناوچەی پیشەسازی و کارگەکانی بلۆک و هاوشێوەکانیان و دوكان و بازاڕەکان لەكاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە دەکرێنەوە، به‌و مه‌رجه‌ی کاسبکار و خاوەنکارەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن 

ژوری ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ کافتریا و کافێ و هۆڵەکانی لەشەجوانی و بلیارد و چایخانە و مەلەوانگە و پارکەکان و شوێنە گشتییەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی بۆ ناوخۆ و دەرەوە لە رێگەی هۆکارەکانی گواستنەوە، بە داخراویی دەمێننەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©