وێنه‌؛ شاعیرێكی ناوداری كورد كۆچی دواییكرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وێنه‌؛ شاعیرێكی ناوداری كورد كۆچی دواییكرد

وێنه‌؛ شاعیرێكی ناوداری كورد كۆچی دواییكرد

پرس میدیا 

شاعیری ناوداری كورد، ناسری ئاغابرا، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

ناسری ئاغابرا، شاعر و ته‌نزنووس، ناسراو به‌ " ژاكاو" له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، به‌هۆی وه‌ستانی دڵ له‌شاری مه‌هاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد. 

ساڵی 1969 له‌ گوندی به‌رده‌ڕه‌شان له‌ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و جوتیار له‌دایكبووه‌ و له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌. 

ناسری ئاغابرا خاوه‌نی سێ دیوانی شیعره‌ به‌ ناوه‌كانی (تریفه‌ی ئاوات) و (كه‌ژاوه‌ی دڵ) و (كۆلاره)‌یه‌. 

ئه‌مه‌ش نموویه‌ك له‌شیعره به‌ناوبانگه‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌لاحی خزری ئاوازی بۆ دانراوه‌ و كراوه‌ به‌ گۆرانی. 



"كانی" 

هه‌ر كاتێ ده‌كه‌ومه‌ بیری ئاواتی ڕۆژانی جوانی 

بۆ ساڕێژی زامه‌كانم به‌ ته‌نیا دێمه‌ سه‌ر كانی 

زووخاوی دڵ هه‌ڵده‌ڕێژم بۆ ورده‌ شه‌پۆله‌كانی 

ئه‌و به‌سته‌یه‌ی بۆ ده‌خوێنم به‌ لاوك یا به‌ گۆرانی: 

كانی، كانی 

تۆ جێژوانی په‌رێكانی 

تۆ ئاوێنه‌ی ئاسمانی، 

خوێنی جه‌رگی چیا سه‌خت و به‌رزه‌كانی 

خۆزگه‌ ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم، تۆش بیزانی. 

كانی، كانی 

تۆ ئه‌سرینی هه‌وره‌كانی. 

ده‌زانی بۆ خۆشم ده‌وێی؟ 

شاعیر كوژێك وه‌ك تۆ ده‌چێ چاوه‌كانی 

ده‌زانی بۆ زۆر دێمه‌ لات؟ 

چون له‌ لای تۆ به‌ جێماون جێ پێكانی. 

كانی، كانی 

تۆ شاهیدی پشكووتنی ئه‌وینێكی ئاسمانی 

قاتڵی من له‌ تۆی دا شوشت په‌نجه‌كانی 

خوێنی دڵم تكاوه‌ نێو ئاوی كانی 

به‌دم بزه‌ی ئه‌وینه‌وه‌ ده‌مردم و نه‌مده‌زانی. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©