سبه‌ی كرێی وانه‌بێژان دابه‌شده‌كرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سبه‌ی كرێی وانه‌بێژان دابه‌شده‌كرێت

سبه‌ی كرێی وانه‌بێژان دابه‌شده‌كرێت

پرس میدیا 

په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی وئاماده‌ییه‌كان ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن. 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "رۆژی دووشه‌ممه‌، 27ی نیسان، كرێی وانه‌بێژانی قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژی، به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆ 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ ئاماده‌ییه‌كان له‌ كاتژمێر 11 بۆ 1ی پاشنیوه‌ڕۆ سه‌ردانمان بكه‌ن". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، كرێی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وانه‌بێژانه‌، كه‌ به‌ گرێبه‌ست له‌ قوتابخانه‌كاندا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©